کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەشار ئەسەد لەكاتی ووتاردان پەستانی خوێنی دابەزی

.

11:53 AM - 13/08/2020

بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا لەمیانی ووتاردان لەناو پەرلەمانی وڵاتەكەی پەستانی خوێنی دابەزی و ووتارەكەی پچڕاند و ئاماژەی بەوەكرد: پەستانی خوێنی دابەزیوە و پێویستی بە دانیشتن هەیە بۆ دەقیقەیەك.
بەشار ئەسەدی تەمەن 54 ساڵ ماوەی نیو سەعات لەدوای ووتاردان لەناو هۆڵی پەرلەمانی سوریادا وا دەكەوت كە هیلاكە و تەندروستی تەواو نیە و دووجار لە ووتاردان وەستا بۆ ئەوەی ئاو بخواتەوە.
سەرۆكی سوریا لەووتارەكەیدا باسی لەسزاكانی ئەمریكا بۆ سەر سوریا و قەیرانی ئابووری لەوڵاتەكەی دەكرد و پاشان ڕووی كردە ئامادەبووان و ووتی: پەستانی خوێنی دابەزیووە و پێویستی بەئاو خواردنەوە و پشوودانێكی كورت هەیە و هۆڵەكەی بەجێهێشت و لەدوای ماوەیەك گەڕایەوە بۆ تەواوكردنی ووتارەكەی.

fhrpNL_3LOg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە