.
10:54 AM - 13/08/2020
بەڕێزان لە خانەوادەی کاک ھونەر رەسوڵ
بەڕێزان لە کەناڵی گەلی کوردستان
بەداخ و پەژارەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی کاک ھونەر رەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی مەکتەبی راگەیاندن و پەیامنێری پێشکەتووی (کەناڵی گەلی کوردستان)مان پێگەیشت. بۆ ئەم خەمە، پرسە و ھاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
کاک ھونەر رەسوڵ راگەیاندکار و رۆژنامەنووسێکی بەئەزموون و دڵسۆزی پیشەکەی بوو کە لە بەرامبەر ھەر ئەرکێکی پیشەییدا، لێبڕوانە بێماندووبوون ئەرکەکانی رادەپەڕاندن.
روحی کۆچکردوو بۆ ھەمیشە شادبێت و ئەمە دواناخۆشی ھەموو لایەک بێت.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە