کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتییە

.

08:52 PM - 12/08/2020

ئەمڕۆ دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتییە
 
دوو ساڵ پێش ئێستا لە رۆژی 12/8/2018 زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان وەک هەنگاوێکی گەورەی زانستی و ئەکادیمی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دامەزرا و بەردی بناغەی دانرا.

زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان یەکەمین زانکۆیە بە شێوەر فرەنچایز لە کوردستان و عێراق کرایەوە، کە فرەنچایزی زانکۆیەکی UTMی مالیزیە.

ئەم زانکۆیە لە ئێستادا پلەی ١٨٧ هەمین گرتووە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و پلەی ١٠٠هەمینە لەبوارەکانی ئەندازیاری و تەکنەلۆجی.

یەکێک لە ئامانجەکانی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان رێگری کردنە لە چوونەدەرەوەی توانای مرۆی فێرخوازان و ئەو خەرجیە زۆرەیانە لە دەرەوەی وڵات

وابڕیارە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان وەرزی داهاتووی خوێندن لە نێو کەمپی نوێیبەڕێوەببات، کە بەشێوەیەکی زۆر مۆدێرن لە ناو بەرزاییەکانی سلێمانی بونیاتنراوە.

زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان لە ئێستادا خاوەنی شەش بەشی زانستیە کەبەسەر دوو فاکەڵتی زانست و ئەندازیاری و زانستە مرۆییەکان دابەش بوون. پلانیشی هەیە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەمساڵ چەند بەشێکی زانستی نوی بکاتەوە لە بوارەکانی پزیشکی و زانستی پزیشکیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە