کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هونەر رەسوڵ پەیامنێری گەلی كوردستان كۆچی دوایی كرد

.

08:26 PM - 12/08/2020

هونەر رەسوڵ پەیامنێری گەلی كوردستان كۆچی دوایی كرد  

هونەر رەسوڵ پەیامنێری گەلی كوردستان لە سنوری  ڕاپەڕین كۆچی دوایی كرد،
هونەر رەسوڵ پەیامنێری گەلی كوردستان دووچاری ڕووداوی نەخوازراو قوتدانی زمان دەبێت و كێشەی هەناسەدانی بۆ دروست دەبێت، دەست بەجێ لەڕێگە هاوكارانیەوە لە نوسینگەی كەناڵی گەلی كوردستان دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی پزیشكی پسپۆر و مانەوەی بۆ ماوەی نزیكەی یەك سەعات لەنەخۆشخانە نەتوانراوە چارەسەری پێویستی بۆ بكرێت و دواتر پەیامنێری گەلی كوردستانی كۆچی دوایی كردووە.
هونەر ڕەسوڵ یەكێك بوو لەپەیامنێرە هەرە چالاكەكانی كەناڵی گەلی كوردستان، بەردەوام هەواڵ و چالاكی و ڕووداوەكانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەگواستەوە، هونەر رەسوڵ لەدایك بووی ساڵی 1989 و ئیدارەی ڕاپەڕینەوە و هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی كچێكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە