کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی دەكات

.

07:45 PM - 12/08/2020

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی دەكات

لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناخۆی هەرێم سەردانی پارێزگای سلێمانیكرد و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانیەوە پێشوازی لێكرا،لە كۆبونەوەیەكدا كە لە دیوانی پارێزگا بەرێوەچوو ، لیوا چەتۆ ساڵح و پارێزگاری سلێمانی بە ووردی گفتوگۆیان كرد لەسەر هەموو ئەو بابەتانەی كە پەیوەستن بە خزمەتكردنی زیاتری پارێزگاكە لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.
‎لە كۆبونەوەكەدا كە لیوا عەبدولقادر- بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم  ئامادەبوو ، لیوا چەتۆ ساڵح  هەموو پشتگیریی و پشتیوانیەكی بۆ پارێزگای سلێمانی دووپاتكردەوە.
بریكاری وەزارەتی ناوخۆی تەئكیدیشی كردەوە پێویستە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ  ئەركەكانیان زۆر بە باشی جێبەجێبكەن ، داواشیكرد رێگە بە هیچ كارێكی نایاسایی نەدرێت و چاوپۆشی نەكەن لە هەر دەستدرێژییەك كە  دەكرێتە سەر موڵكی گشتی.

AH1Eymizi8Q

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە