کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەست بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانە دەكرێتەوە

.

06:38 PM - 12/08/2020

دەست بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانە دەكرێتەوە

 عەلا جبوری‌ وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند، لە هەفتەی‌ داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی‌ ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان دەكەنەوە، لەبەرئەوەی بەرهەمهێنانی گەنمیش گەیشتۆتە ئاستی خۆژێنی، عیراق هیچ بڕە گەنمێك هاوردە ناكات.  
(عەلا جبوری‌) راشیگەیاند: دوای هەوڵێكی زۆر وەزارەتی‌ دارایی عیراق 91 ملیۆن دۆلاری‌ تەرخانكردوە بۆ كڕینی‌ ماددەكانی‌ بەشە خۆراك‌و دابەشكردنی‌ بەسەر هاوڵاتیاندا. لە هەفتەی‌ داهاتووشەوە وەزارەتی بازرگانی دەست دەكات بە دابەشكردنی‌ بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا. 
وتیشی، گرێبەست دەكەین بۆ كڕینی‌ ماددەكانی شەكر و زەیت، بەڵام پێویستیمان بە كڕینی‌ ئارد نییە، چونكە عیراق بۆ دابینكردنی‌ ئەو ماددەیە گەیشتووەتە ئاستی‌ خۆژێنی‌‌و پەنا بۆ كڕین‌و هاوردەكردنی گەنم نابات.
وەزیری بازرگانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، كاردەكەین لەسەر زیادكردنی‌ بودجەی تایبەت بە كڕینی ماددەكانی خۆراك بۆ باشكردنی‌ جۆری‌ خۆراكەكان، لەدوای‌ تەواوبوونی‌ قەیرانی‌ دارایی و ئابوری‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە