کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خواست لەسەر نەوت بەرزدەبێتەوە

.

05:59 PM - 12/08/2020

خواست لەسەر نەوت بەرزدەبێتەوە

ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا ئاستی پێشبینیەكانی سەبارەت بە خواستی جیهانی لەسەر نەوتی خاو بەرزكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا، لەماوەی ئەمساڵدا خواستی جیهانی لەسەر نەوتی خاو بەبڕی 40 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزدەبێتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە كە لە ئێستادا خواستی جیهانی لەسەر نەوت 8 ملیۆن‌و 110 هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمترە لەچاو ساڵی رابردوو.
هەروەها پێشبینی كردووە، كە ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەبڕی 990 هەزار بەرمیلی رۆژانە دابەزێت‌و تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوت 11 ملیۆن‌و 260 هەزار بەرمیل بێت لە رۆژێكدا.
سەبارەت بە خواستی ئەمریكا لەسەر بەكارهێنانی بەرهەمە نەوتییەكانیش باسی لەوەكردوە، قەبارەی خواست لەسەر بەكارهێنانی بەرهەمە نەوتییەكان بەبڕی 2 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە كەمدەبێتەوە‌و دەگاتە 18 ملیۆن‌و 460 هەزار بەرمیل لەساڵی 2020دا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە