کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەم هەفتەیەش دەست بەدابەشكردنی مووچە ناكرێت

.

05:57 PM - 12/08/2020

ئەم هەفتەیەش دەست بەدابەشكردنی مووچە ناكرێت

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی كۆدەنگی لەسەر دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەبێ‌ لێبڕین، ئەم هەفتەیەش دەست بەدابەشكردنی مووچە ناكرێت و خراوەتە هەفتەی داهاتوو.
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی دابەشكردنی مووچە كۆبوەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی كۆدەنگی لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین، نەگەیشتنە ئەنجام لەسەر ئەو پرسە‌و كۆبوونەوەكە كۆتایی پێهێنرا.
سەرچاوەیەكیش لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر دابەشكردنی مووچە نەگەیشتە ئەنجام، ئەم هەفتەیەش مووچە دابەش ناكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە تائێستا مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی سێی ساڵی 2020یان وەرنەگرتووە‌و مووچەی مانگی شوباتیش بەلێبڕینی لەسەدا 21 دابەشكرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە