.
02:51 PM - 12/08/2020
تەندروستی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە كە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان لە سلێمانی جێبەجێ بكرێت و دەڵێت بڕیارێكی نا زانستی و نا مەنیقییە.
د. هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەربارەی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكاندا ڕایگەیاند ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ده‌ركراوه بڕیارێكی زۆر نامه‌نتیقی و نازانستییه نازانم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌ركراوه، به‌ڵام ئه‌مه به‌ڕاستی به‌لاڕێدابردنی خزمه‌تی گشتییه به‌ئاراسته‌ی قازانج بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و هیچ خزمه‌تێك نه به‌بواری زانستی و به‌بواری ته‌ندروستی ئه‌و خه‌ڵكه ناكات بگره جیاوازیه‌كی چینایه‌تی دروست ده‌بێت له‌نێوان دوو چیندا كه هه‌ردوولا لێی زیانمه‌ند ده‌بن.
وتیشی: "ئه‌م بڕیاره دانه به‌رچه‌قۆی ملی نه‌خۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنایه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، واته خزمه‌تگوزاریه‌ك كه گشتییه و پێویست ده‌كات بۆ هه‌موو نه‌خۆشێك فه‌راهه‌م بكرێت و هه‌موو نه‌خۆشێك وه‌كو یه‌ك سوودی لێ ببینێت، به‌ڵام دێن خه‌ڵك جیاده‌كه‌نه‌وه تا بچن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت".
د. هێرش سەلیم ئەوەشی خستەڕوو كە هه‌ندێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌تییه‌كان له هه‌ولێر نه‌خۆشی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه ده‌فته‌رێك دۆلاریان پێ خه‌واندوون له نه‌خۆشخانه‌كه تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و ئەوەشی بە كارەسات وەسفكرد و داوای لە هاووڵاتییان كرد نەخۆشەكانیان بۆ كۆرۆنا نەبەنە نەخۆشخانە ئەهلییەكان، چونكە حكومه‌ت مولزه‌مه كه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هه‌موو كه‌سێك وه‌كو یه‌ك دابین بكات.
هاوكات رەتیشیكردەوە بڕیارەكەی وەزارەتی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ بكترێ و وتی: "باوه‌ڕناكه‌م جێبه‌جێبكرێت، چونكه ئێستا توانای سه‌نته‌ره‌كانی ئێمه كه‌تایبه‌تن به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا سێ هێنده‌ی تر هه‌ڵده‌گرێت، له‌به‌رئه‌وه پێویست ناكات هیچ نه‌خۆشێك بۆ چاره‌سه‌ر ڕووبكاته نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە