کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕووسیا بەڵێنی بەعیراق داوە بۆ پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا

.

02:32 PM - 12/08/2020

شانەی قەیرانەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە عیراق لەنێو ئەو 20 وڵاتەدایە كە داواكاری بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا پێشكەشی ڕووسیا كردووە.
هاوكات ئاماژەبەوەكراوە عیراق پێشتر داواكاری پێشكەشی ڕووسیا كردووە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا لەو وڵاتە و دەسەڵاتدارانی ڕووسیاش ئەوەیان خستۆتەڕوو كە ڤاكسینەكە بەم نزیكانە دەگاتە عیراق.
لای خۆیەوە ریاز عەبدولئەمیر حلفی بەرێوبەری تەندروستی گشتی لەوەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند: لەكاتی بەدەست گەیشتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ئەوا دەدرێت بەو تووشبووانەی باری تەندروستیان ناجێگیرە و دواتر ئەو توێژانە دەست نیشان دەكرێت كە ڤاكسینەكەیان پێ دەدرێت.
وتیشی: هیوایەكی گەورە هەیە كە كۆتایی ئەمساڵ یاخود سەرەتای ساڵی داهاتوو زیاتر لەڤاكسینێكی كۆرۆنا بەرهەم بهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە