کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە 500 تووشبووی تری كۆرۆنا لەهەرێم تۆماركران

.

02:27 PM - 12/08/2020

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ حكومەتی هەرێمی‌ كوردستان تۆماركردنی‌ 566 حاڵەتی‌ نوێی‌ تووشبوون بە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ لەهەرێمی كوردستان راگەیاند و زۆرترین ژمارەی تووشبوانیش لەسنوری پارێزگای هەولێرن، بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی لە24 سەعاتدا لەسنوری پارێزگای هەولێر 389 تووشبوو، لەسلێمانی 54، لەدهۆك 69 و لەهەڵەبجەو گەرمیانیش 54 تووشبووی ڤایرۆسەكە تۆماركراون، سەبارەت بەژمارەی گیان لەدەستدان بەڤایرۆسەكە وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكردووە: لەو ماوەیەدا 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراون 9 لەهەولێر، 3 لەسلێمانی، 2 لەدهۆك و یەكێك لەهەڵەبجە و یەكێكی تریش لەگەرمیان بوون. هاوكات 164 حاڵەتی چاكبوونەوە لەهەرێی كوردستان تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكانی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ هەرێمی كوردستان تا ئێستا 18 هەزار و 766 حاڵەتی‌ تووشبوون بە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا لەهەرێم تۆماركراوە كە 10 هەزار و 644یان چاكبوونەتەوە 686 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە