کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سان ئەنتۆنیۆ سێیەم سەركەوتنی لەسەریەكی تۆماركرد

.

12:14 PM - 12/08/2020

ركابەرییەكانی قۆناغی ناوچەكانی خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا درێژەی هەیە، لەمیانی یارییەكی جەولەی 70دا هەردوو تیپی سان ئەنتۆنیۆ سپێرزو هیوستن رۆكێتس بەیەكگەیشتن، لەسەرەتای یارییەوە یاریزانانی سان ئەنتۆنیۆ بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و لەیەكلاكردنەوەی چارەكی یەكەم 31 بە 25 خاڵ سەركەوتوو بوون، یاریزانانی ئەو تیپە لەچارەكی دووەم درێژەیان بەئاستە بەرزەكەیانداو 35 خاڵیان لەبەرامبەر 24 خاڵ تۆماركرد، هەروەها چارەكی سێیەمیش هەر بەسودی سان ئەنتۆنیۆ بوو، كاتێك 32 بە 29 خاڵ براوەبوون، لەبەرامبەردا یاریزانانی هیوستن رۆكێتس لەچارەكی چوارەم ئاستی یارییەكەیان بەسودی خۆیان گۆری و هەوڵی تۆماركردنی زۆرترین خاڵیان دەدا، سەرەرای ئەوەی ئەو چارەكەیان 27 بە 25 خاڵ بردەوە، بەڵام لەكۆتایدا تیپی سان ئەنتۆنیۆ سپێرز یارییەكەی بەئەنجامی 123 خاڵ بەرامبەر 105 خاڵ لەبەرژوەندی خۆی تەواو كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە