کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیرینا لەقۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتیی لیكسینگتۆن سەركەوتوو بوو

.

12:12 PM - 12/08/2020

ركابەرییەكانی قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتیی لیكسینگتۆنی تێنسی سەرزەوی كنتاكی ئەمریكا كۆتاییهات، 32 كچە یاریزان لەسەرتاسەری جیهان بەشدارن و بەر لەپاڵەوانێتییەكی گرنگ و مەزن رێكخراوە كە فلاشینگ میدۆزە، لەمیانی یارییەكی ئەو قۆناغەدا دوو یاریزانی ئەمریكی رووبەڕووی یەكبوونەوە كە سیرینا ولیامزو بێرناردا پێرا بون، لەسەرەتای یارییەوە بێرناردا بەئاستێكی بەرز دەركەوت و توانی كۆمەڵەی یەكەم 6-4 بەسودی خۆی یەكلابكاتەوە، لەكۆمەڵەی دووەم سیرینا لەگۆرینی ئاستی یارییەكە سەركەوتوو بوو، دوای ئەوەی 6-4 ئەو كۆمەڵەیەی بردەوەو ئەنجامەكەشی هاوسەنگ كردەوە، هەروەها كۆمەڵەی سێیەمیش هەر بەسودی ئەو كچە یاریزانە بوو دوای ئەوەی توانی 6-1 سەركەوتن تۆماربكات، لەكۆتایدا سیرینا یارییەكەی بەئەنجامی دوو كۆمەڵە بەرامبەر كۆمەڵەیەك بردەوە و گەیشتە قۆناغی دووەم، بریاریشە هەر دوو خوشكە یاریزان سیرینا و ڤینۆس لەقۆناغی دووەمی ئەو پاڵەوانێتییە بەیەكبگەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە