کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیۆنێل میسی خانویەك لەشاری میلانۆ دەكڕێت

.

12:06 PM - 12/08/2020

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیتاڵی دوپاتیكردەوە : لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خانویەكی لەشاری میلانۆ كڕیوە   ماوەیەكە رۆژنامە و راگەیاندنەكان لەئیتاڵیا و ئیسپانیا باس لەچونی میسی دەكەن بۆ ڕیزەكانی ئینتەرمیلان   بەپێی هەواڵی تۆڕی سپۆرت میدیا سێتی ئیتاڵی : لیۆنێل میسی خانویەكی لەنزیك بارەگای یانەی ئینتەر لەشاری میلانۆ كڕیوە   ئاماژەی بەوەكردووە : ئەم كارە دوای چەند هەفتەیەكی كەم دێت لەكڕینی خانویەك لەلایەن باوكی میسی لەهەمان ناوچە   بەوەش هەواڵی پەیوەندی كردنی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە بەریزەكانی نیراتزۆری گەرم تر دەكات   جێی ئاماژە پێكردنە : پێشتر راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان هۆكاری كڕینی خانویەك لەشاری میلانۆ لەلایەن باوكی میسی یەوە گەراندبۆوە بۆ ئەوەی لەو شارە بڕی دانی باج كەمكراوەتەوە   گرێبەستی لیۆنێل میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەهاوینی ساڵی داهاتوو كۆتایی پێ دێت و تا ئێستاش هەردوو لایەن نەگەیشتونەتە رێككەوتن لەبارەی نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە