کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیڤیلیە سەركەوتنێكی گرنگی تۆماركرد

.

11:58 AM - 12/08/2020

هەنگاو بەهەنگاو ركابەرییەكانی یۆرۆپا لیگ لەكۆتایی نزیك دەبێتەوەو دوێنێ شەو قۆناغی چارەكی كۆتایی كۆتاییهات، لەمیانی یارییەكی ئەو قۆناغەدا كە ركابەرییەكانی لەوڵاتی ئەڵمانیا بەرێوەدەچێت، هەردوو یانەی ولڤەرهامپتۆنی ئینگلتەرا و سیڤیلیەی ئیسپانیا بەیەكگەیشتن، لەسەرەتاوە یاریزانانی ولڤەرهامپتۆن بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و باڵادەستبوون، لەدەقیقەی 13 بەهۆی ئەو فشارەی دروستیان كردبوو ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن، بەڵام رائول خیمینێز لەجێبەجێكردنی سەركەوتوو نەبوو، لەبەرامبەردا یانەی سیڤیلیەش لەگێمی یەكەم نەیانتوانی لەقۆستنەوەی هەلەكان سەركەوتوو بن، لەگێمی دووەم یاریزانانی سیڤیلیە باشتر دەركەوتن و ئاستی یارییەكەیان بەسودی خۆیان گۆری و لەدەقیقەی 88 لۆكاس ئۆكامپۆس گۆڵێكی بەنرخی پێبەخشین، لەبەرامبەردا یانەی ولڤەرهامپتۆن لەگۆرینی ئاست و ئەنجامی یارییەكە سەركەوتوو نەبوون، لەكۆتایدا   یانەی سیڤیلیە بەو تاكە گۆڵە یارییەكەی بردەوەو بلیتێكی گەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی بەدەستهێنا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە