کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داڵكورد هەوڵی دووەم سەركەوتن دەدات

.

11:56 AM - 12/08/2020

یانەی داڵكورد كە یانەیەكی كوردییەو لەوڵاتی سوید دامەزراوە، لەخولی پلەیەكی یانەكانی ئەو وڵاتە بەشدارە، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لەخولی نایابەوە بۆ ئەو خولە دابەزی، لەمیانی یارییەكی هەفتەی 13ی سوپەرێتان لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی یونشۆبنجز سودەر، ئەو یارییە بۆ داڵكورد گرنگییەكی زۆری هەیەو هەوڵدەدات دووەم بردنەوە لەم وەرزە تۆماربكات، كە تائێستا 9 یاریی ئەنجامداوەو چەند یارییەكی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دواخراوە، داڵكورد بەر لەو یارییە بە 8 خاڵ پلەی 14ی گرتووە، كە یەكێكە لەو یانانەی كەمترین بردنەوەی هەیەو تەنیا لەیەك یاریدا سەركەوتوو بووەوپێنج یەكسانبوونیشی تۆماركردووە، هەروەها لەسێ یاریی دووچاری شكست هاتووە، بەبردنەوەش بارودۆخی باشتر دەبێت و هەوڵدەدات پارێزگاری لەمانەوەی بكات لەو خولە ، جێگەی باسە بەشێكی یاریزانانەكانی لەو كوردانە پێكهاتوون كە لەوڵاتانی ئەوروپا نیشتەجێن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە