کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی جیهانی پێدانی مۆڵەت بەڤاكسین بەرێكاری تونددەبێت

.

08:48 PM - 11/08/2020

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەووریایەوە بۆچوونی خۆی لەبارەی ڕاگەیاندنەكەی روسیا بۆ گەیشتنە ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و ئەوەی بەبیرهێنایەوە قۆناغی پێش مۆڵەت و مۆڵەتدان بەهەر ڤاكسینێك بەپێی چەند ڕێكارێكی توند دەبێت.
تارق یاساری فیچ وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەلێدوانێكدا رایگەیاند ئەوان لەپەیوەندی پتەودان لەگەڵ روسیا و گفتوگۆكان بەردەوام بێت و ئاماژەی بەوەكرد قۆناغی پێش پێدانی مۆڵەت بەهەر ڤاكسینێك بەسیستمێكی توند تێپەڕدەبێت.
روونیشیكردەوە قۆناغی پێش پێدانی مۆڵەت بەهەر ڤاكسینێك خۆی دەبینێتەوە لەپێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ داتاكانی سەلامەتی و چالاكی داواكراو كەلەمیانەی قۆناغی تاقیكردنەوەی سەر مرۆڤ كۆكراوەتەوە ، راشیگەیاند رێكخراوی تەندروستی جیهانی رێوشوێنی بۆ پێدانی مۆڵەت بەهەر ڤاكسین و دەرمانێك داناوە و دروستكەران داوای مۆڵەتی پێشوەختی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكەن بۆ بەرهەمەكانیان كەوەك گرەنتی جۆری وایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە