.
08:27 PM - 11/08/2020
ڕۆژانە ئەمانوت کاک شێخ ئاگاداری خۆت بە وکەم میوان ببینە وکەم سەردان بکە
دەیوت خەلک لەنەخۆشخانە بێت وئازاری هەبێت من نەچم سەردانی بکەم، دەیوت دەربەندیخان وگەرمیان بەزۆنی مەترسیدار وەسف بکەن من نەچم لەگەڵیاندا بم وپشتیوان وهاوکاریان بم!
دەیوت چۆن نەچم بۆ هەولێر کە کادر وئەندامەکانی یەکێتیی چاوەڕێی هەنگاوەکانی ئێمەن، دەیوت ئەبێ جەژن لەگەل پێشمەرگەکان بم ولەهەواڵیان بپرسم چونکە ئەوان بێ موچە بێ گوزەرانی بەم دۆخە لەسەنگەرەکاندان چۆن دەبێت سەردانیان نەکەم.
ڕۆژانە دەیوت کاکە جەماوەر چاوەڕوانی ئێمەیە ناکرێت ئێمەش بەبیانوی خۆپارێزی وهەبونی ڤایرۆس ئەرکەکانی سەرشانمان ڕانەپەڕێنین، ئەگەر ئێمە خۆمان دوور بگرین چۆن میللەت متمانەمان پێدەکات.
ئەحمەد فاتێح
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە