کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆكرانیا راستەوخۆ بەرهەمەكانی رەوانەی بازارەكانی سلێمانی دەكات

.

08:21 PM - 11/08/2020

كونسوڵی فەخری ئۆكرانیا لەشاری سلێمانی سەردانی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی كوردستانیانیان كرد ، دواتر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مستەفا شێخ عەبدولرەحمان سەرۆكی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی كوردستان رایگەیاند چەندین جار بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی بازرگانی سەردانی ئۆكرانیایان كردووە، بەڵام ناچاربوون لەڕێگەی توركیاوە كەلوپەلەكانی بگەیەننە هەرێمی كوردستان، راشیگەیاند لەگەڵ كونسوڵی فەخری ئۆكرانیا لەسەر ئەو بابەتانە رێكەوتوون كەبەشێوەی راستەوخۆ بەرهەمەكان رەوانەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی و هەرێمی كوردستان بكرێت،  لای خۆیەوە فەرهاد علی شاكر كونسوڵی فەخری ئۆكرانیا رایگەیاند دەیانەوێت برەو بە كەرتی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەیان بدەن.

3-uzl0eAeKY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە