کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی لەسلێمانی كار بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتی وڵاتان دەكات

.

08:20 PM - 11/08/2020

یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەڕێگەی نوێنەرایەتییەكەیەوە هەوڵی بەهێزكردنی  پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتی ئۆكرانیا و سەرجەم وڵاتانی تر دەدات ، لەو چوارچێوەیەدا نەهرۆ علی بەگ نوێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە لێدوانیكیدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند سەردانی كونسوڵی فەخری ئۆكرانیا بۆ شاری سلیمانی لە ڕێگەی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیەوە ڕێكخراوە ، چونكە یەكێتی بڕوای وایە دەبێت خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك بكرێتە بنەمای سەرەكی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی جیهان و هەرێمی كوردستان، راشیگەیاند بەم زووانە نوێنەرایەتی ئەو وڵاتە لەشاری سلێمانی دەكرێتەوە

9v5Gg8R8IKw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە