کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی 7 مانگی دەروازە سنورییەكانی عیراق 637 ملیار دینار بووە

.

07:10 PM - 11/08/2020

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، هەرچەندە بەشێكی زۆری دەروازە سنورییەكان بەهۆی پەتای كۆرۆناوە داخراون، بەڵام لەماوەی 7 مانگی رابردوودا 637 ملیار دینار داهاتیان هەبووە.
(عومەر وائیلی) سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق رایگەیاند، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا داهاتی دەروازە سنورییەكان 537 ملیار دینار بووە، جگە لەوەش لەمانگی تەمووزدا داهاتی دەروازەكان گەیشتۆتە 100 ملیار دینار، ئەوەش سەرەڕای سفركردنەوەی رسوماتی گومرگی‌و زۆری لێخۆشبوونە گومرگییەكان‌و داخستنی دەروازە سنوورییەكان بەهۆی پەتای كۆرۆناوە.
(وائیلی) ئاماژەی بە گرنگی بڕیارێكی سەرۆك وەزیران كردوە بۆ تەرخانكردنی هێزی سەربازی بۆ هەر دەروازەیەكی سنوریی، چونكە دەبێتەهۆی ڕەخساندنی ژینگەیەكی ئارام بۆ ئەو فەرمانبەرانی لە دەروازە سنورییەكان كار دەكەن بۆ ئەوەی بەبێ‌ مەترسی‌و فشار كارەكانیان بكەن.
سەبارەت بە دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیش، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق ڕایگەیاند، دەبێت دەروازەكانی هەرێمی كوردستان پابەندی بڕیارەكانی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق بن‌و سەرۆك وەزیرانیش كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاریی سازكردوە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێكی هاوبەش لەگەڵ لایەنی كوردی، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی بەرنامە بۆداڕێژراو هەیە، كە لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بەندە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی سەركەوتوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە