کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پسپۆڕێك: عیراق ناتوانێت دەستبەرداری غاز و كارەبای ئێران ببێت

.

07:05 PM - 11/08/2020

حەمزە جەواهیری پسپۆڕی بواری نەوت تەئكید دەكاتەوە، عیراق ناتوانێت دەستبەرداری كڕینی كارەبا‌و غازی سروشتی ئێران ببێت ئەگەر بێت‌و كارەبای عیراق بە وڵاتانی كەنداویشەوە ببەسترێتەوە.
جەواهیری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، باس لەوە دەكرێت كە لەدوای بەستنەوەی كارەبای عیراق بە وڵاتانی كەنداوەوە، عیراق دەتوانێت دەستبەرداری كڕینی غازی سروشتی‌و كارەبای ئێران ببێت، بەڵام ئەمە ڕوونادات.
راشیگەیاند، چارەسەری تەواو بۆ قەیرانی كارەبا بریتیە لە پشت بەستن بە كۆمپانیاكانی جیهان لەوانەش كۆمپانیای سیمنسی ئەڵمانی‌و دانانی وێستگەی كارەبا بۆ سوودوەرگرتن لە غازی سروشتی عیراق.
هاوكات (ئەحمەد عەبادی) وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق ئاماژەی بەوەكرد، كارە هونەرییەكانی تایبەت بە بەستنەوەی تۆڕی كارەبای عیراق‌و سعودیە لە قۆناغی كۆتاییدایە‌و تەنها چەند مانگێكی كەمی ماوە بۆ ئەوەی پڕۆژەكە لەلایەن عیراقەوە تەواو بكرێت.
وتیشی، یەكەم هێڵی بەستراو لەگەڵ سعودیە ئاڕاستەكەی بەرەو بەسرە دەبێت‌و نزیكەی 500 مێگاوات كارەبا دابین دەكرێت، هێڵی دووەمیش بەرەو سەماوە دەڕوات بە نزیكەی 300 مێگاوات، ئەمەش كاریگەری لەسەر زیادبوونی كارەبای نیشتمانی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە