کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێناچێت ئەمساڵ سەرژمێری دانیشتوان لەعیراق ئەنجام بدرێت

.

03:10 PM - 11/08/2020

سەرەڕای ئەوەی بڕیاربوو لەمساڵدا سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عیراق ئەنجام بدرێت، بەڵام وەزیری پلاندانانی عیراق پێشبینی دەكات حكومەتی عیراق لەمساڵدا توانای بەڕێوەبردنی ئەو پرۆسەیەی نەبێت.
خالید بیتال نەجم وەزیری پلاندانانی عیراق لەمیانی پێشوازیكردنی لە ریتا براون نوێنەری سندوقی نیشتەجێبوونی سەر بەنەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق گفتوگۆیانكرد لەبارەی پتەوكردنی هاریكاری لەنێوان هەردوولا بەتایبەت جێبەجێكردنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و چارەسەركردنی دۆسێی ئاوارەكان.
وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاند: وەزارەتەكەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران هەیە بۆ ئەنجامدانی رووپێوییەكی مەیدانی بۆ كەمپی ئاوارەكان لەپارێزگاكانی نەینەوا و دهۆك و ئەنبار بەمەبەستی ئاگاداربوون لەدۆخی ئەو كەمپانە و دانانی چارەسەر بۆ ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی ئاوارەكان دەبێتەوە.
راشیگەیاند: وەزارەتی پلاندانان بەردەوامە لەجێبەجێكردنی ئامادەكاریی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و ئاماژەی بەوەكرد: بەهۆی بارودۆخی تەندروستی و ئەو قەیرانە داراییەی عیراقی پیادا تێپەڕدەبێت پێناچێت ئەمساڵ پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان ئەنجام بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە