کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كشتوكاڵ پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی راگەیاند

.

03:00 PM - 11/08/2020

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان گرێبەستی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیارانی لەگەڵ سێ‌ كۆمپانیا ئیمزاكرد، بەپێی پڕۆژەكەش لەساڵی داهاتووەوە 500 هەزار تۆن گەنم جوتیارانی هەرێم لەلایەن كەرتی تایبەتەوە دەكڕدرێت.
لە رێوڕەسمی ئیمزاكردنی گرێبەستی پرۆژەكەدا بێگەرد تاڵەبانی لە وتەیەكدا ئاماژەی بە ناوەڕۆكی گرێبەستەكە كرد ‌و رایگەیاند: پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران پڕۆژەیەكی ستراتیژیە، لە قۆناغی یەكەمدا 500 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران لەلایەن كەرتی تایبەت دەكڕدرێتەوە ‌و بۆ ساڵێك خوددابینكاری لە ئارد بە هەموو جۆرەكانی، ساوار، بڕوێش، گەنمەكوتاو بەرهەمەكانی تری لێ دروست دەكرێت، هەروەها هاوردەكردنی هەموو ئەو بەرهەمانەش قەدەغە دەكرێن.
بێگەرد تاڵەبانی راشیگەیاند: سەرمایەی پڕۆژەكە سەدان ملیۆن دۆلارە‌و هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنێت، لەسەدا 60ی هەلی كاری پڕۆژەكەش بۆ دەرچووانی بەشە كشتوكاڵییەكان تەرخان دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە