کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق: چەند بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی سوپای ئەمریكادا تەقییەوە

.

02:57 PM - 11/08/2020

سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە:  چەند بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی سوپای ئەمریكا لە سەر سنووری عیراق و كوەیت تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چەند ئۆتۆمبیلێكی سەربازی تێكشكاوە و چەند سەربازێكی ئەمریكیش برینداربوون.
 سەرچاوەكە راشیگەیاند: تەقینەوەكان لە لایەن گرووپی ئەهلی ئەسحابی كەهف كە گرووپێكی چەكداری شیعییە ئەنجامدراوە و لە پێگەی تایبەتی خۆی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە راگەیاندووە.
دوای كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس فەرماندەیی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمریكاوە لە شاری بەغدا گروپە چەكدارە شیعەكانی عیراق بەردەوام هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریكا دەكەن و ناو بە ناو پەلاماری هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە