.
01:54 PM - 10/08/2020
كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر كە تووشبووانی كۆرۆنای تێدا چارەسەر دەكرێت مانگرتنیان لە كاركردن راگەیاند و دەڵێن دوو جارە بڕە پارەیەك دەگاتە نەخۆشخانەكە بۆ هاوكاریكردن، بەڵام بە نادادپەروەری دابەشكراوە و كەمێك پارەكەیان وەرگرتووە و زۆرێك وەریان نەگرتووە.
بەشێكی كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر كۆبوونەوەیەكی نارەزایەتیان ئەنجامداو و كارمەندێكی نەخۆشخانەكەش دەڵێت، ئەو پارەیەی بە ناوی ئەوانەوە بۆ نەخۆشخانەكە هاتووە تا ئێستا نەگەیشتووە بە دەستیان و ئەگەر لە 24 سەعاتدا نەگات بایكۆتی دەوام دەكەن. یەكێك لە كارمەندەكانی تریش دەڵێت لێپرسراوانی ئیداریی نەخۆشخانەكە بەشێوەیەكی نادادپەروەرانە پارەكەیان دابەشكردوە و هیچ بڕێكیان بۆ كارمەندەكان دانەناوە كە بڕەكەی 500 دۆلارە و وەك پاداشت بۆ نەخۆشخانەكە هاتووە و بەشی ئیدارە جیاوازییان لەنێوان كارمەندەكان كردووە.
kXfO1LN7-n8
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە