کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیدرۆ بەڕەسمی چێڵسی جێهێشت

.

01:50 PM - 10/08/2020

پیدرۆ رۆدریگێز بەڕەسمی رۆیشتنی لەریزی یانەی چێڵسی راگەیاند و ماوەی بۆندەكەشی كۆتاییهات   یایزانی ناوبراو لەساڵی 2015ەوە پەیوەندی بەیانەی چێڵسی كردووەو لەو ماوەیە بەشداریی لە 206 یاریدا كردووە و توانیویەتی 46 گۆڵیش تۆماربكات   سەرەرای ئەوەی رۆڵی لەبەدەستهێنانی چوار نازناو هەبووە   گرێبەستی  پێدروی ئیسپانی  لەگەڵ یانەكە كۆتاییهات و لەنوێكردنەوەشی نەگەیشتنە رێككەوتن  بۆیە لەتۆری كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسویەتی: پێنج ساڵی باشم لەگەڵ چێڵسی بەرێكرد   بۆیە سوپاسی راهێنەر و ئیدارە و هاورێ یاریزانەكانم دەكەم كە هاوكارم بوون   ئەزمونێكی باشم لەگەڵ ئەو یانەیە پەیدا كرد   ئەمەش لەكاتێكدایە چەند رۆژێك بەر لەئێستا دووچاری پێكان هات و بەهۆیەوە نەشتەرگەرییەكی بۆ كرا  كە پێكانەكەی لە شانیدایە   هەروەها سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایانكردووە : پیدرۆ وەرزی داهاتوو لەریزی یانەی رۆما یاریی دەكات و لەگەڵ ئەو یانەیە گەیشتۆتە رێككەوتن و بۆندەكەی بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە