کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس پلانی بۆ میركاتۆی هاوینە دەگۆڕێت

.

01:50 PM - 10/08/2020

یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی خولی یانەكانی ئیتاڵیا  دوای ماڵئاوایكردنی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و دوورخستنەوەی ساری راهێنەر  پلانی ئامادەكاری یانەكە  بۆ وەرزی داهاتوو و میركاتۆی هاوینە دەگۆڕێت   ئەمەش دوای ئەوەی ئەركی راهێنەری یانەكەی بە ئەندریا پێرلۆ بەخشیوە   سەرچاوەكانی هەواڵ بەتایبەت پێگەی كاڵچۆ میركاتۆ بڵاویكردۆتەوە : پێرلۆ پلانێكی تر بۆ ئامادەكاری یانەكە جێبەجێدەكات و  دەیەوێت لەمیركاتۆی هاوینە دەستبەرداری چەند یاریزانێك بێت   بەتایبەت گۆنزالۆ هیگواین و دۆگلاس كۆستا لەریزی یانەكە دووردەخەونەوە   لەبەرامبەردا هەوڵی دەستەبەركردنی چەند یاریزانێك دەدات بەتایبەت ئیكاردیۆس میلیكی هێرشبەری ناپۆلی   هەروەها یاریزانێكی تر كە بەرپرسانی یانەكە گرنگی پێدەدەن فیدریكۆ كیێزای یاریزانی فیۆرەنتینایە   هەر سەبارەت بەو یانەیە ئاشكراكراوە ئامانجیان دەستەبەركردنی تواناو لێهاتووی یاریزانێكی ئاست بەرزی هێڵی ناوەڕاستە   چونكە پێرلۆ لەیارییەكانی وەرزی داهاتوو پشت بە پلانی 4-3-3 دەبەستێت   بۆیە داوای لەبەرپرسانی یانەكەی كردووە بۆند لەگەڵ ئیسكۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ئیمزا بكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە