کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆناكۆ گرنگی بە تواناكانی لۆكا جۆڤیچ دەدات

.

01:49 PM - 10/08/2020

  زێنەدین زێدانی فەڕەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ئاست و توانای لۆكا جۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری یانەكەی رازی نییە و ئەگەری ئەوەشی هەیە لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا ناوبراو بە شێوازی خواستن بنێرنە ریزی یانەكەیەكی تر    سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : بەهۆی ئەوەی لە یارییەكانی وەرزی رابردووی لالیگا و چامپیۆنیس لیگ جۆڤیچ نەیتوانیوە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و لە كۆی 27 یاریش تەنها 2 گۆڵی تۆماركردووە   زێدان داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە  بۆ ماوەی وەرزێك و بە شێوازی خواستن ناوبراو بدەنە یانەی مۆناكۆ   تا بتوانێت لە ریزی ئەو یانەیە بە شێوەیەكی بەردەوام یاری بكات و ئاستی بەرەو پێشتر بباتەوە  بە تایبەتی لە كاتێكدا كە جۆڤیچ لە ریزەكانی یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت لە ژێر سەرپەرشتی نیكۆ كۆڤاچی كرواتی و راهێنەری نوێی مۆناكۆ توانیویەتی ئاستێكی زۆر بەرز و كەم وێنە پێشكەش بكات   سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەش كردووە : بەرپرسانی یانە مەدریدیەكە پێشوازیان لە چوونی جۆڤیچ كردووە بۆ ریزكانی مۆناكۆ و ئامادەیشیان نیشانداوە لەگەڵ ئەو یانەیە فەرەنسیە سەرجەم مووچەكەی پێ بدەن   جێی وەبیرهێنانەوەیە لۆكا جۆڤیچی تەمەن 22 ساڵ لە هاوینی رابردوودا و بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ ریزەكانی یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی بەرەو یانەی ریاڵ مەدرید جێهێشت و گرێبەستەكەشی هاوینی 2025 كۆتایی پێدێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە