کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێرجیۆ ریگیلۆن بۆتە ئامانجی سێ یانەی ناوداری ئەوروپا

.

01:49 PM - 10/08/2020

 بە پێی هەواڵی رۆژنامە ئیسپانیەكان   هەریەك لە یانەكانی چێڵسی و ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی و ناپۆلی ئیتاڵی بە شێوەیەكی رەسمی هاتونەتە سەرهێڵ تا لە ماوەی داهاتوودا تواناكانی سێرجیۆ ریگیلۆنی بەرگركاری لای چەپی یانەی سیڤیلیە بەدەست بهێنن   رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووە : لە یارییەكانی رابردووی سیڤیلیە لە لالیگا هەر سێ یانەی ناوبراو چاودێری ئەو یاریزانەیان كردووە و لە نزیكەوە ئاست و تواناكانیان هەڵسەنگاندووە   ئەویش لە پێناو ئەوەی لە نزیك ترین كاتدا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن   رۆژنامەكانی ئیسپانیا باسیان لەوەش كردووە : هەریەك لە یانەكانی چێڵسی و ئیڤەرتۆن و ناپۆلی لە كێبڕكێیەكی بەهێزدان بۆ گواستنەوەی ریگیلۆنی تەمەن 23 ساڵ    بە تایبەتی لە كاتێكدا كە بەڕێوەبەری كارەكانی ناوبراو لە ماوەی رابردوودا رایگەیاندبوو كە پێدەچێت دوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەكەی لەگەڵ یانەی سیڤیلیە ناوبراو نەگەڕێتەوە ریزەكانی یانەی ریاڵ مەدرید.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە