کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەنفیكا نزیكە لە یەكلاییكردنەوەی بۆندی كاڤانی

.

01:48 PM - 10/08/2020

 بەرپرسانی یانەی بەنفیكا هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئیدنسۆن كاڤانی گۆڵكار و هێرشبەری پێشووی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی چڕكردۆتەوە و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانەیە پورتوگالییە زۆر نزیكن لە یەكلایی كردنەوەی ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییەوە و پێشبینیش دەكرێت لە چەند سەعاتی داهاتوودا بە شێوەیەكی رەسمی گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن   سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن : بەرپرسانی بەنفیكا لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە جارێك لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە كۆبوونەتەوە و هەردوولاش بە شێوەیەكی سەرەتایی لەسەر ماوەی بۆند و مووچەی ساڵانەی كاڤانی رێككەوتوون   سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : كاڤانی لای خۆیەوە پێشوازی لە چوونی بۆ ریزەكانی ئەو یانە پورتوگالییە كردووە و لەو باوەرەشدایە بەنفیكا باشترین هەڵبژاردنە   ئیدنسۆن كاڤانی تەمەن 33 ساڵ لە رابردوودا یاریزانی یانەكانی دونبیۆی ئۆرۆگوایی و پالێرمۆ و ناپۆلی ئیتاڵی بووە و لە هاوینی 2013 شەوە لە ریزەكانی پی ئێس جی یاری دەكرد و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی لە كۆی 301 یاری رەسمی 200 گۆڵ تۆمار بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە