کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ساڵیادی كۆچی دوایی سەركردە جەبار فەرمان

.

09:59 PM - 09/08/2020

لە ساڵیادی كۆچی دوایی سەركردە جەبار فەرمان

‎كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی


‎قوڕسترین كاتەكانی ژیان، سەختترین ساتەكانی تەمەن، ئەو كاتانەن كە مرۆڤ هەواڵی لە دەستدانی هاوڕێ و هاوسەنگەرێكی دەبیستێ، لەوە قوڕستر ئەو ڕۆژانەن كە كە یادەوەریت ڕۆژانی ڕابردووت دێنێتەوە یاد، ئەمڕۆ ساڵیادی كۆچی دوایی هاوڕێ و هاوسەنگەرو سەركردەی ڕۆژانی سەختی خەبات، كاكە جەبار فەرمانە، ئەو سەركردەیەی لەپێناو كوردستان و یەكێتی خەباتی كرد، قوربانی دا، تێكۆشا، ڕەنجی دا و جۆرەها خۆشی و ناخۆشی بینی، لە زیندانی بەعس جەور و ستەم و ئەشكەنجەی جەلادەكان ساردی نەكردەوە لە خەبات، كە ئازاد كرا بەگوڕتر لەجاران بەردەوام بوو.
‎هەڤاڵ جەبار فەرمان، ئەو سەركردەیەی پێشمەرگە بوو كە هەمیشە لەپێشەوەی بەرەكانی جەنگ ورەی دەبەخشی بەهێزی پێشمەرگە و شكستی بە پیلانەكانی دوژمن دەهێنا، لەدوای ڕاپەڕینیش وەك سەركردەیەكی دیاری سیاسی لەنێو یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕۆڵی كارای گێڕا لە خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هەمیشە لەگەڵ ئێش و ئازاری گەلەكەی بوو، جەبار فەرمان ئەو سەركردەیە بوو تا جێشی هێشتین ڵەخزمەتی خەڵك بوو، لەناو خەڵك بوو، بۆ چركەیەك دانەبڕا.
‎لە ساڵیادی كۆچی دوایی ئەم كەڵە پیاوە تێكۆشەر و سەركردەیەی گەلەكەمان، لە كاتێكدا كە یاد و یادەوەری و قارەمانێتی جەبار فەرمان هەمیشە لەبیر و هۆشماندایە، لە كاتێكدا ئازاری لەدەستدانی ئەو هاوڕێیانەمان برینێكەو هێشتا ساڕێژ نەبووە، دووپاتی دەكەمەوە كە هاوڕێ و هاوسەنگەری بە وەفاو بە ئەمەكین بۆ ڕێبازەكەی و ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان، بەڵێن بێ بە ڕۆحی شۆڕشگێری جاران، خەبات بكەین لەپێناو بەدیهاتنی مافەكانی گەلەكەمان، تێبكۆشین لەپێناو چاكسازی و ڕاستكردنەوەی هەڵەو كەموكوڕییەكان، بە وەفا بین بۆ خوێنی شەهیدانمان و ڕێبازی هاوڕێ سەركردەكانمان، ناوەستین و بەردەوام دەبین لەپێناو بەدیهێنانی حوكمڕانیەكی تەندروست بۆ گەلەكەمان.
‎هاوڕێم بنوو ئارام بنوو، ڕۆحت شادو ئارامگەت ئارام، یادو یادەوەری ڕۆژانی خەبات وقارەمانێتیت هەمیشە لە بیرو هۆشماندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە