کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیوزلەندا ئاهەنگی 100 رۆژ سەركەوتن بەسەر كۆرۆنادا دەگێڕێت

.

08:06 PM - 09/08/2020

لە نیوزلەندا ئاهەنگی تێپەربوونی 100 رۆژ بەسەر لەناوبردنی كۆرۆنا ئەنجامدرا و ژیانی ئاسایی بۆ وڵاتێكی 5 ملیۆن كەسی گەڕاوەتەوە.
هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە ئێستا بە ئازادانە و بێ هیچ كۆتوبەندێك ژیانی ئاسایی بەرێدەكەن و لە یاریگا و رێستۆرانت و شوێنە گشتیەكاندا بە بێ ترس و دڵەراوكێ دەمێننەوە.
نیوزلەندا مانگی ئاداری رابردوو بەهۆی تۆماركردنی 100 حاڵەتی توشبوون لە وڵاتەكەدا، قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند و توانی رێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بگرێت.
لای خۆیەوە جاسیندا ئاردێرن سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە رایگەیاند: سەرەرای نەمانی ڤایرۆسەكە لە وڵاتەكەدا، بەڵام دەبێت هاوڵاتیان بە ئاگابن و هێشتا مەترسییەكانی كۆرۆنا بەردەوامە و تا ئەو كاتەی ڤایرۆسەكە لە جیهاندا بێت،حكومەتی نیوزلەندا بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی.
كۆی توشبووانی كۆرۆنا لە نیوزلەندا تەنها هەزار و 500 كەس بوو و لەو ژمارەیەش 22 كەس گیانیان لەدەستدا.

-UnxVGLXOyA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە