کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەفغانستان 400 چەكداری تاڵیبان ئازاد دەكات

.

08:03 PM - 09/08/2020

ئەنجومەنی هۆزەكانی ئەفغانستان لە كۆبوونەوەیەكدا قایل بوون بە ئازادكردنی 400 چەكداری تاڵیبان و دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان لایەنە ناكۆكەكانی ئەفغانستان.
لای خۆیەوە ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەفغانستان بریاری ئەنجومەنەكەی بەرزنرخاند و داواشی لە تاڵیبان كرد هێرشەكانی بوەستێنێت.
هاوكات لە بەرامبەردا تاڵیبان پێشوازی لە بڕیارەكە كرد و رایگەیاند: ئەگەری زۆرە گفتوگۆكانیان یەك هەفتە پاش ئازادكردنی بەندكراوەكانیان دەستپێبكاتەوە، وا بریارە گفتوگۆكان لە وڵاتی قەتەر بەڕێوەبچێت پاش ئەوەی رێكەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریكا و تاڵیبان لە مانگی شوباتی رابردوو ئەنجامدرا.

mRubkiDkQxM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە