کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا و روسیا گەرانێكی هاوبەشیان لە سوریا ئەنجامدا

.

07:59 PM - 09/08/2020

هێزەكانی روسیا و توركیا گەڕانێكی سەربازی هاوبەشیان لە سوریا ئەنجامدا.
لەو بارەوە ناوەندی پێكهاتنەوەی روسیا بۆ سوریا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە: لە گەڕانەكەدا ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و هێلیكۆپتەری روسی و توركی بە درێژایی 50 كیلۆمەتریان لە پارێزگای حەسەكەی باكووری سوریا  بڕیوە.
لەو بارەیەوە یگۆر ماڵتسێڤ وتەبێژ بە ناوی ناوەندی پێكهاتنەوە رایگەیاند: هێلیكۆپتەرەكان لە بەرزایی 50 بۆ 200 مەتر پارێزگارییان لە ئۆتۆمبێلەكان كردووە.

I2YvmbGui14

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە