کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی سلێمانی: ئامارەكانی تووشبوانی كۆرۆنا ڕوو لە كەمبوونەوەیە

.

07:54 PM - 09/08/2020

ئامارەكانی تووشبوان و قوربانیانی كۆرۆنا لە سلێمانی ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.
دكتۆر یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی ئەمڕۆی گەلی كوردستاندا ڕایگەیاند: چەند هەفتەیەكە داتاكانی بڵاوبوونەوە و تووشبوونی هاوڵاتیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو كەم بوونەوە ڕۆیشتوون و هۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ وشیاری تەندروستی هاوڵاتیان و پابەندبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستیەكانەوە.
 وتیشی: ئێستا 140 نەخۆشی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانیدا ماون و تەنها دوو كەسیان ئامێری هەناسەدانیان بۆ دانراوە.
لەبەشێكی تری  بەرنامەی ئەمڕۆی گەلی كوردستان وتەبێژی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند: یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هاوسەرۆكانی یەكێتی هاوكاریەكی زۆری دارایی كەرتی تەندروستی سلێمانیان كردووە و لە هەر پێداویستیەك و هاوكاری كردنێكی كارمەندەكانماندا دررێغیان نەكردووە و بەردەوام بە دەنگمانەوە هاتوون.

lGSSJQaOV9Y

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە