کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی عیراق لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە

.

06:11 PM - 09/08/2020

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: سەرەڕای كەمی باران بارین‌و ئاگر كەوتنەوە، بەڵام بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ 500 هەزار تۆنی لە پێداویستی ناوخۆ زیاتر بووە.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: تا ئێستا وەزارەتی بازرگانی عیراق 5 ملیۆن تۆن گەنمی لە جووتیارانی ناوخۆ كڕیوەتەوە‌و پرۆسەی وەرگرتنی گەنمیش لە بەشێك لە سایلۆكان بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: عیراق بۆ دابینكردنی بەشە ئاردی مانگانە پێویستی بە 4 ملیۆن‌و 500 هەزار تۆن گەنمە، ئەوەش بەو مانایە دێت 500 هەزار تۆن لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە.
پێشتریش وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندبوو: بۆ ئەمساڵ 16 ملیۆن دۆنم زەوی بە گەنم داچێندراوە‌و پێشبیی دەكەن، لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا بەرهەمی گەنمی وڵاتەكەمان بگاتە 6 ملیۆن تۆن، بەو شێوەیەش ئەمساڵ لە بەرهەمهێنانی دانەوێڵەدا دەگەنە ئاستی خۆژێنی.
تەئكیدیشیكردۆتەوە: هەرچەندە بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە، بەڵام هیچ پلانێك نیە ئەوەی هەناردەی دەرەوە بكرێت، بەڵكو وەزارەتی بازرگانی وەك بەرهەمێكی ستراتیژی كۆگای دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە