کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێك: عیراق لە وەرگرتنی قەرز شكستی هێناوە

.

06:08 PM - 09/08/2020

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت: حكومەت لە وەرگرتنی قەرز شكستی هێناوە‌و چیتر پەرلەمان رازی نابێت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە، حكومەت قەرزی دەرەكی بكات.
ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت: پەرلەمان لە پرۆژەیاسایی بودجەی ساڵی 2019دا وەرگرتنی قەرزی دەرەكی راگرتووە، تاوەكو حكومەت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانەكانی پشت بە وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی ببەستێت‌و هەر بەپێی ئەو پەسەندكردنەش پەرلەمان هەڵدەستێت بە دووبارە رێكخستنەوەی پەیكەری ئابووری.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو یاسایەش كە پەرلەمان ئەمساڵ بۆ وەرگرتنی قەرز پەسەندی كرد، چەند چەند مەرجێكی هەبووە لەوانە پێویست بوو حكومەت لە ماوەی 60 رۆژدا پڕۆژەیەك بۆ چاكسازی پێشكەش بكات بەڵام ئەوە 40 رۆژ تێپەڕبووەو هیچ ئاماژەیەك لە حكومەتەوە بۆ چاكسازی ئابووری دیار نیە.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئەوەشی حستۆتەڕوو: پەرلەمان رازی نابێت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە، حكومەت قەرزی دەرەكی بكات‌و لیژنەكەیان هیواخوازە چاكسازییەكەی حكومەت لەگەڵ چاكسازییەكەی پەرلەمان یەكبخرێن تا بتوانرێت بە یەك پڕۆژەی چاكسازی ئابووریی عیراق بەرەو كەناری سەلامەتی ببرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە