کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ یارمەتییە داراییەكانی كرێكاران درێژدەكاتەوە

.

06:05 PM - 09/08/2020

دوای ئەوەی دانوستانەكانی كۆماری و دیموكراتەكان لەگەڵ كۆنگرێسی ئەمریكا لەسەر پرسی دیاریكردنی پاكێجێكی هاوكاری ئابووری شكستی هێنا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا ماوەی یارمەتییە داراییەكان درێژبكرێتەوە، بۆ ئەو دەیان ملیۆن هاوڵاتییەی لە میانەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كارەكانیان لەدەستداوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە نیوجێرسی رایگەیاند: هاوكاری زیاتری ئەو كەسانە دەكرێت كە بەهۆی كۆرۆناوە بێكاربوون و هەفتانە 400 دۆلاریان دەدرێتێ ‌و كەمكردنەوەی باجیش لەسەر مووچەی ئەوانە جێبەجێدەكرێت كە مووچەكەیان لە 100 هەزار دۆلار كەمترە لە ساڵێكدا.
راشیگەیاند: بڕیاری پاراستنی كرێچییەكان لە دەركردن درێژ دەكرێتەوە و ماوەی ڕاگرتنی دانەوەی قەرزی خوێندنیش بۆ خوێندكارەكان درێژدەكرێتەوە‌و هیچ قازانجێك دانانرێت لەسەر ئەو قەرزانەی لە بانكی فیدراڵی بۆ خوێندن كراون.
ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو: هەوڵ دەدرێت 44 ملیۆن دۆلاری تر كە پێشتر پەسەندكرابوو بدرێتە ویلایەتەكان تاوەكوو بۆ هاوكاریكردنی زیاتری ئەوانەی كاریان لەدەستداوە خەرج بكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە