کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بارانی بەخور ِو ڕۆچوونی زەوی لە كۆریای باشوور دەیان قوربانی لێكەوتۆتەوە

.

05:51 PM - 09/08/2020

بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو رۆچوونی زەویەوە لە كۆریای باشوور نزیكەی 30 كەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 10 كەسیش بێ سەروشوێن بوون و چاوەڕوانیش دەكرێت لەگەڵ نزیكبوونەوەی گەردەلولێكدا بارانی زیاتر لە ناوچەكانی باشووری ئەو وڵاتە ببارێت.
ئاژانسی یۆنهابی كۆریای باشوور بە پشت بەستن بە ئامارەكانی بارەگای ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی كارەساتەكان بڵاویكردۆتەوە: كە بەهۆی بارانی بەخوڕ و رۆچوونی زەویەوە 30 كەس گیانیان لەدەستداوە و 12 كەسیش بێ سەروشوێن بوون و 8 كەسیش بریندربوون.
هاوكات بەهۆی ژێرئاوكەوتنی سێ كەشتی لە بەنداوێكی شاری چۆن چیۆن كە 85 كیلۆمەتر لە سیئۆلی پایتەختەوە دوورە سێ كەس گیانیان لەدەستداو سێ كەسی تریش بێ سەروشوێن بوون.
هەر بەپێی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی كارەساتەكان نزیكەی 5 هەزار و 900 كەس لە 11 شاری ئەو وڵاتە بەهۆی بارانەكانەوە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.

t-4iXBbuhcM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە