کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئامادەكاری بۆ بودجەی ساڵی 2021ی عیراق دەكرێت

.

05:05 PM - 09/08/2020

ئامادەكاری بۆ بودجەی ساڵی 2021ی عیراق دەكرێت
 ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 لەم مانگەدا ئامادە دەبێت‌و داهاتی خاڵە سنورییەكانیش رێكدەخرێتەوە و پێویستە هەرێمی كوردستانیش پابەندبێت بە تەسلیمكردنی دەروازە سنورییە كانیەوە.
(حەنین قەدۆ) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەت ئامادەكارییەكانی بۆ داڕشتنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو دەستپێكردووە‌و لەم مانگەشدا رێكارەكانی تەواو دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، حكومەتی عیراق داوایكردووە لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵداپرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی بۆ رەوانە بكرێت، داواشیكردووە بەجۆرێك رێكبخرێتەوە كە هەنگاوەكانی چاكسازی تێدا بێت، ئەوەش بەپێی ئەو بەڵێنەیە كە لەكاتی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای قەرزی ناوخۆی و دەرەكی داویەتی.
حەنین قەدۆ رونیكردۆتەوە، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو، لەچەند رویەكەوە جیاواز دەبێت، بەجۆرێك داهاتی گومرگ و دەروازە سنوورییەكانی تێدا دەبێت، جگەلەوەش هەرێمی كوردستان پابەند دەكرێت دەروازە سنورییەكانی تەسلیم بە حكومەتی فیدراڵ بكات.
ئامادەكارییەكان بۆ بودجەی ساڵی 2021ی عیراق لەكاتێكدایە تائێستا پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2020 بەهۆی ناكۆكی لایەنەكانی عیراق‌و رێكنەكەوتنی هەرێم‌و بەغدا پەسەند نەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە