کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تویتەر بەنیازە ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك بكڕێت

.

05:01 PM - 09/08/2020

تویتەر بەنیازە ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك بكڕێت
 رۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، كۆمپانیای تویتەر گفتوگۆكانی لەگەڵ كۆمپانیای (بایت دانس)ی چینی دەستپێكردووە، بە مەبەستی كڕینی ئەپڵیكەیشنی (تیك تۆك) لە ئەمریكا.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای تویتەر بەنیازە تیك تۆك بكڕێت بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆكانی لەگەڵ كۆمپانیای (بایت دانس)ی چینی دەستپێكردووە، بەو پێیەی خاوەندارێتی ئەو ئەپڵیكەیشنە دەكات كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی تایبەت.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا هەوڵەكانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بۆ كڕینی تیك تۆك بەردەوامەو نەكشاوەتەوە، گومانیش لەوە دەكرێت تویتەر بتوانێت ئەو ئەپڵیكەیشنە بكڕێت، چونكە توانای دارایی هێندە بەهێز نیە گرێبەستێكی لەو شێوەیە بباتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ئەمریكا مۆڵەتی 45 رۆژی داوەتە كۆمپانیای (بایت دانس)، بۆ ئەوەی ئەپڵیكەیشنی (تیك تۆك) بە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بفرۆشێت بەوەش تۆمەتباری كردوون كە زانیاری بۆ حكومەتی پەكین كۆدەكەنەوە.
سەرۆكی ئەمریكا تەئكیدیشی كردۆتەوە، ئەگەر پڕۆسەی فرۆشتنەكە پێش ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ تەواو نەكرێت، ئەوا بە تەواوەتی چالاكییەكانی تیك تۆك لە وڵاتەكەی قەدەغە دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە