کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی 542 توشبووی نوێی كۆرۆنای راگەیاند

.

04:19 PM - 09/08/2020

وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی 542 توشبووی نوێی كۆرۆنای راگەیاند  

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە لە 24 سەعاتدا 542 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كە 285 تووشبوو لە هەولێر، 56 تووشبوو لە سلێمانی، 25 لە گەرمیان، 160 لە دهۆك، 16 لە هەڵەبجە بوون و بەوەش كۆی گشتی توشبووان بۆ 17 هەزار و 39 كەس بەرزبۆوە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، 17 كەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، كە 10 لە هەولێر، 5 لە سلێمانی و یەك كەس لە گەرمیان و یەك كەسی تریان لە هەڵەبجە بوون و بەوەش كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستدا گەیشتە 648 كەس.
وەزارەتی تەندروستی روونیشیكردەوە 141 توشبووی تری ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە و كۆی ئەو كەسانەی چاكبوونەتەوە بۆ 10 هەزار و 143 كەس بەرزبوونەتەوە و  ئەوەشی خستەڕوو شەش هەزار و 248 كەس لە ژێر چارەسەری پزیشكیدان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە