کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆژئاوای كوردستان تووشبونی 15 كەس و گیانلەدەستدانی كەسێكی تری بە كۆرۆنا ڕاگەیاند

.

03:29 PM - 09/08/2020

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان گیان لەدەستدانی كەسێك و تووشبوونی 15 كەسی تری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا ڕاگەیاند ، دەستەی تەندروستی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە هاوڵاتیەكی شاری حەسەكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و لە 24 سەعاتیشدا 15 حاڵەتی تری تووشبون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە كە 6 حاڵەتیان لە حەسەكە و 5 حاڵەت لە قامیشلۆ و 4 حاڵەتیشیان لە شاری شەهبا بوون.
بەوتەی دەستەی تەندروستی رۆژئاوای كوردستان 5 كەس لە تووشبوانی ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ ژیانی ئاسیی خۆیان.
دەستەی تەندروستی راشیگەیاند لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە 101 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان تۆمار كراوەو 5 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە