کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابان شەدەڵە وەك جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم دەستبەكاربوو

.

03:21 PM - 09/08/2020

لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەفین دزەیی لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دابان شەدەڵە وەك جێگری لێپرسراوی پە‌یوە‌ندییە‌كانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكاربوو ، لەرێوڕەسمی دەستبەركاربوونەكەدا  قوباد تاڵەبانی وێرای پیرۆزبایی لە دابان شەدەڵە رایگەیاند فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە یەكێكە لە پایە گرنگەكانی حكومەت و رۆڵی گرنگی بینوە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و توانیویەتی ببێتە پردێكی باش بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و ئەوانیش وەك سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی هەنگاو و كارەكانیانن ، تەئكیدیشی كردەوە یەكێك لە ئەولەویاتی حكومەتی هەرێم گرنگیدانە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان و پەرەپێدانی ئەو فەرمانگەیە و رێكخستنەوە و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمە لەگەڵ وڵاتانی جیهان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە