کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا هێز لە نزیك سنوورەكانی روسیا جێگیر دەكات

.

01:57 PM - 09/08/2020

مارك ئەسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا لە بارەی كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە ئەڵمانیا رایگەیاند ئەو بریارەی وڵاتەكەی هەنگاوێكە لە چوارچێوەی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی روسیا و روونیشیكردەوە بەشێكی ئەو هێزانە لە رۆژهەڵات و  سنوورەكانی روسیا جێگیریان دەكەن.
وەزیری بەگری ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد هاوپەیمانەكانیان ئەم هەنگاوەیان بەگرنگ وەسفكردووە ، سەرەتای ئەم مانگە پێنتاگۆن رایگەیاند نزیكەی 12 هەزار سەربازیان لە ئەڵمانیا دەكشێننەوە و زۆربەیان دەگەڕێنەوە ئەمریكا، ئەوانی تریش دەنێردرێن بۆ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە ئەوروپا لەنێویاندا ئیتاڵیا و بەلجیكا.
دوای كشانەوەكەش، بەشێوەیەكی پێشبینی نەكراو ئەمریكا رایگەیاند، هەزار سەربازیان دەنێرنە پۆڵەندا كەئێستا چوار هەزار و 500 سەربازی تری لێیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە