کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری راگەیاندنی لوبنان دەستی لەكاركێشایەوە

.

01:52 PM - 09/08/2020

مەنال عەبدولسەمەد وەزیری راگەیاندنی لوبنان لە بەیاننامەیەكدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە حكومەتی وڵاتەكەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، بە زووترین كات دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە سەرۆكی حكومەتی لوبنان دەكات.
مەنال عەبدولسەمەد لە دەست لەكاركێشانەوەكەیدا سەرەڕای داوای لێبووردن لە خەڵكی وڵاتەكەی، ئاماژەی بەوەشكردووە هێنانەكایەی گۆڕانكاری ئەگەرێكی دوورە و واقعی ئێستا لە ئاستی چاوەڕوانكراودا نییە، روونیشیكردەوە هۆكاری دەستەلەكاركێشانەوەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كارەساتەی كە بەسەر بەیروت هات و نەبینینی هیوایەك بۆ رزگاركردنی وڵاتەكەی كە بەرەو دەوڵەتێكی شكستخواردوو دەچێت.

biT78yDglEE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە