کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عێراق لێكۆڵینەوە لە هێرش و لەشكركێشیەكانی توركیا بۆسەر هەرێم دەكات

.

11:12 AM - 09/08/2020

 لەسەر هێرش و لەشكركێشی و بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی هەرێم هەفتەی داهاتوو لیژنەیەك لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ هەردوو وەزیری ناوخۆ و بەرگری كۆدەبنەوە. 
عەبدولخالق عەزاوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ئاشكراكرد دۆسیەی هەڕەشە و پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم دۆسیەیەكی هەستیارە و لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراقەوە بایەخێكی زۆری پێدراوە. 
راشیگەیاند بڕیارە هەفتەی‌ داهاتوو كۆبوونەوەیەكی فراوان دەربارەی ئەو پرسە لەگەڵ هەردوو وەزیری ناوخۆ و بەرگریی عێراق رێكبخرێت ، عەزاوی ئاماژەی بەوەشكرد دۆسێەی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەرخاك و ناوچەكانی هەرێم دوو ڕەهەندی گرنگی لەخۆگرتووە كە پێكهاتوون لە ڕەهەندی مرۆیی و ئاسایش، چونكە دەستدرێژییەكانی توركیا بووەتە هۆكاری ئاوارە بوونی دەیان هەزار خەڵكی مەدەنی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەو پرسە پێویستی بە پیادەكردنی هەنگاوی جدی هەیە لە پێناو ڕاگرتنی پەلامارەكانی توركیا و پاڵپشتیكردنی خەڵكی مەدەنی ناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە