کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا لە 20 ملیۆن كەس نزیكدەبنەوە

.

11:10 AM - 09/08/2020

بە پێی ئامارە جیهانییەكان بی تەنها لە 24 سەعاتدا زیاتر لە 260 هەزار توشبووی نوێی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان تۆماركراون و بەوەش تێكڕای توشبوانی پەتاكە لە جیهاندا بۆ زیاتر لە 19 ملیۆن و 806 هەزار كەس بەرزبۆتەوە ، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 12 ملیۆن و 723 هەزار توشبوو چاكبوونەتەوە و هاوكات زیاتر لە 729 هەزار توشبوش گیانیان لەدەستداوە
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە زیاتر لە 5 ملیۆن و 150 هەزار توشبووی كۆرۆنای تۆماركردووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 165  هەزار كەس گیانیانلەدەستداوە
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەكەم دێت لە رووی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا زیاتر لە 361 هەزار توشبوو لەو وڵاتەدا تۆماركراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە