کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك وەزیرانی لوبنان داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات

.

10:22 AM - 09/08/2020

حەسان دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی لە وڵاتەكەی كرد و رایگەیاند رۆژی دووشەممە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەخاتە بەردەم حكومەت و ئەوەشی خستەڕوو لوبنان بە قۆناغی سەختدا تێپەڕدەبێت .
دیاب ئاماژەی بەوەشكرد ئامادەیە بۆ دوو مانگ بەرپرسیارییەتی حكومەت لە ئەستۆ بگرێت تاوەكو پارتە سیاسییەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو ، راشیگەیاند كارەساتەكەی بەندەری بەیروت لە ئەنجامی گەندەڵی و خراپ ئیدارەدانی چەند ساڵە بوو و تەئكیدیشی كردەوە كە هەموو بەرپرسانی بەندەری بەیروت دەخرێنە ژێر لێپرسینەوە و لێكۆڵینەوەكان فراوانتر دەكرێن تاوەكو هەموو ئەوانە بگرێتەوە كە پەیوەندارن بە روودانی ئەو كارەساتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە